Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان ٩٩ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری "Worldometers" پەیوەندیدار بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان گەیشتە ٩٩ ملیۆن و ھەزار و ٨٧٤ حاڵەت.
ھاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیھان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو ملیۆن و ١٢٢ ھەزار و ٥٧٦ کەس.
ئەمریکا بە ھەبوونی ٢٥ ملیۆن و ٤١٠ ھەزار و ٢٤١ حاڵەت و بە گیانلەدەستدانی ٤٢٤ ھەزار و ٦٣٤ کەس، لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دایە کە زۆرترین کاریگەری کۆرۆنای کەوتووەتە سەر.
لەسەرتاسەری جیھان ٧١ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار و ٤٨٥ ھەزار کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەو و تا ئێستاش ٢٥ ملیۆن و ٧٢٨ ھەزار و ٤٠٠ نەخۆش لە ژێر چارەسەریی دان.