Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە زانیاری لەسەر ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان بڵاودەکاتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان گەیشتە ١٠ ملیۆن و ٥١ کەس.
لە ئەمریکا کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتە دوو ملیۆن و ٥٧٧ ھەزار و ٣٦٨ کەس.
لە دوای ئەمریکا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە بەم شێوەیەیە: بەڕازیل یەک ملیۆن و ٢٨٤ ھەزار و ٢١٤، رووسیا ٦٢٧ ھەزار و ٦٤٦، ھیندستان ٥٢٩ ھەزار و ٣٣١، بەریتانیا، ٣١٠ ھەزار و ٢٥٠، ئیسپانیا ٢٩٥ ھەزار و ٥٤٩، پێرو ٢٧٢ ھەزار و ٣٦٤، شیلی ٢٦٧ ھەزار و ٧٦٦، ئیتاڵیا ٢٤٠ ھەزار و ١٣٦، ئێران ٢٢٠ ھەزار و ١٨٠، مەکسیک ٢٠٨ ھەزار و ٣٩٢.
لەلایەکی دیکەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە ١٩٥ ھەزار و ٨٨٣ کەس.