Nuri Aydın
14 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی سەربە ویلایەتی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٧٥١ هه‌زار و ٨١٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢١ ملیۆن و ٣١ هه‌زار و ٩٤ كه‌س، ١٣ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار و ٢٢١ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە، هاوکات شەش ملیۆن و ٤٤٩ هەزار و ٤٦ تووشبوو لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.
بەرزترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە په‌تاکە له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆمارکراوە كه پێنج ملیۆن و ٤٠٤ هه‌زار و ٨٤٧ حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراوه.