ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ٣١ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار کەسی تێپەڕاند
- ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە، ٣١ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٥٠٤ کەس و ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە، ٩٧٥ هه‌زار و ٥٤١ كه‌س، هەروەها ٢٣ ملیۆن و ٤٠٢ هەزار و ٧٠٨ كه‌س لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ۳۱ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٥٠٤ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٧٥ هه‌زار و ٥٤١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣١ ملیۆن و ٧٨٧ هه‌زار و ٥٠٤ كه‌س، ٢٣ ملیۆن و ٤٠٢ هەزار و ٧٠٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٤٠٩ هەزار و ٢٥٥ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٩٧ هه‌زار و ٩٣٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٥ هەزار و ٤٧١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هيندستان پێنج ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ١٠ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٥٩٥ هەزار و ٣٣٥ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ١١٥ هەزار و ٨١٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٧٧ هەزار و ٥٣٧ حاڵه‌ت، پێرو ٧٧٦ هەزار و ٥٤٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٠٥ هەزار و ٢٦٣ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٦٨٢ هەزار و ٢٦٧ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٦٣ هەزار و ٢٨٢ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٦٥٢ هەزار ١٧٤ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٤٦٨ هەزار و ٦٩ حاڵه‌ت، چیلی ٤٤٨ هەزار و ٥٢٣ حاڵه‌ت، ئێران ٤٢٩ هەزار و ١٩٣ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٤٠٣ هەزار و ٥٥١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٥٢ هەزار و ١٧٨ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٣٠ هەزار و ٧٩٨ حاڵه‌ت، عێراق ٣٢٧ هەزار و ٥٨٠ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٧ هەزار و ٤١٨ حاڵه‌ت، توركیا ٣٠٦ هەزار و ٣٠٢ حاڵه‌ت و ئيتاڵيا ٣٠٠ هەزار و ٨٩٧ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٣٨ هه‌زار و ١٥٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٩٠ هه‌زار و ٢١ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٤ هه‌زار و ٣٤٨ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٨٢٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت، پێرو ٣١ هه‌زار و ٥٨٦ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٤١٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣٠ هه‌زار و ٩٠٤ حاڵه‌ت، ئێران ٢٤ هەزار و ٦٥٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٤ هه‌زار و ٥٧٠ حاڵه‌ت، رووسیا ١٩ هه‌زار و ٦٤٩ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئەفریقا ١٦ هه‌زار و ١١٨ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١٣ هەزار و ٩٥٢ حاڵەت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٣٢١ حاڵه‌ت و ئیکوادۆر ١١ هەزار و ١٢٦ حاڵەت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن