Adham Kako
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
گرێ سپی/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌په‌گه ژماره‌ی كوژراوانی نێو ریزه‌كانی سوپای میللی سووریا كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردن له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 144 كه‌س.
سه‌ربازانی سوپای میللی سووریا، له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌رده‌وامن له به‌شداری له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردن كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ربازانی سوپای میللی سووریا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه له ده‌رووبه‌ری گرێ سپی و سەرێ کانی جێگیربوون و، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه ده‌ستكرده چێنراوه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان، هاوكات به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ش ده‌ده‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن رێکخراوی تێرۆریستی یه‌په‌گه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له فه‌رمانده مهیدانیيهكانی سوپای میللی سووریاوه ده‌ستكه‌وتووه، له ئاكامی ئه‌و كارانه و هێرشانه‌ی له نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا ئه‌نجامدراون 144 سه‌ربازی ئه‌و سوپایه كوژراون و، 557 سه‌ربازی دیكه‌شیان برینداربوون.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتیدا له 30ی تشرینی یه‌كه‌مدا پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند "له كاتێكدا ئه‌وانه (سوپای میللی سووریا) له ئێستادا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانمان به‌یه‌كه‌وه له‌و خاكه به‌رگری له ماڵ و خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و شه‌هید ده‌بن. ئه‌وانه موجاهیدان له ئه‌نجامی پشتیوانی و راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانمان ئێمه به‌ره‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌به‌ن. خوا له نزیكترین كاتدا سه‌ركه‌وتنمان بكاته نسیب".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو 23ی تشرینی یه‌كه‌م، له میانی به‌شداری له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "سوپای میللی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشووتر و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا هاوكاری زۆری پێشكه‌ش كردووه".