Erbil Başay
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
به‌رلین – AA
له ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ ویلایهتەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالا له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه، ١٠٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی راینلاند-پلاز، مال‌و درهیهر دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه له‌و ویلایه‌ته گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته ٦٠ كه‌س.
هه‌روه‌ها له باكووری راین ڤێستفالا'یش ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئاننهگرێت كرامپ-كاڕێنباوهر بڕیاری دا "دۆخی له‌ناكاوی سه‌ربازی" رابگه‌یه‌نێت.
به‌مه‌یش ژماره‌ی سه‌ربازان له‌و ناوچانه زیاد ده‌كرێت كه لافاویان لێ دروست بووه و ئێستا ٨٥٠ سه‌رباز له‌و ناوچانه ئه‌ركدارن.
كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن.