Halime Afra Aksoy
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2021
عه‌ده‌ن – AA
ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی عه‌ده‌ن كه له‌و ساته‌دا رووی دا كه ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له سعوودیه‌وه گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌که رووی دا، به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٢ کوژراو و ٥٠ بریندار.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه له ته‌قینه‌وه‌كاندا، ٢٢ كه‌س کوژراون و به‌لانیكه‌م ٥٠ی دیکەیش برینداربوون كه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كه و ئه‌ندامانی راسپێردراو بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نووسیوویه‌تی "كرده‌ی قێزه‌ونی چه‌كدارانی حووسی بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌ده‌ن، ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌تدا بگرێت".
- ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌ده‌ن
دوێنێ هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌ده‌ن، سێ ته‌قینه‌وه تێرمیناڵی فڕۆكهخانهکەیان هه‌ژاند.
وه‌زیری زانیاریی و كولتوور له حكوومه‌تی نوێی یه‌مه‌ن، موعه‌مه‌ر عریانی له په‌یامێكدا له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند "هێرشی تیرۆریستیی ترسنۆكانه‌ی حووسییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن، ئێمه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌مان پاشگه‌ز ناكاته‌وه".
لای خۆیانه‌وه حووسییه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه په‌یوه‌ندییان به تەقینەوەكهوه نییه.