Muhammed Temim Hocaoğlu,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ژاپۆن دوای هه‌شت ساڵ له كاره‌ساتی ئه‌تۆمی فوكوشیما، له ناحیه‌ی ئۆكوما برنج چێنرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه تێلێگراف، له ناحیه‌ی ئۆكوما كه وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فوكوشیمای لێیه، كاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، برنج و به‌رهه‌می دیكه‌یان له زه‌وی كشتوكاڵی به‌رووبه‌ری ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار دۆنم، چاندووه.
چاندنی برنج له ناحیه‌ی ئۆكوما كه له ساڵی ٢٠١١دا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه، تسونامی و كاره‌ساتی ئه‌تۆمییه‌وه، كه به‌هۆی كاره‌ساته سرووشتییه‌كانه‌وه روویدا و له‌به‌ر تیشكدانه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ر، چۆڵ‌كرابوو، وه‌ك نیشانه‌یه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ شارۆچكه‌كه ته‌ماشا ده‌كرێت.