14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
تۆکیۆ - AA
نووسینگەی کابینەی حکوومەتی ژاپۆن زانیارییەکانی ئەو راپرسییەی نوێ کردەوە کە لە ٢٥- ٣٠ی نیساندا لەبارەی رەوشی ئابوورییەوە لەنێوان زیاتر لە دوو هەزار کاسبکار و شۆفێری تەکسیدا، ئەنجامدرابوو.
لە راپرسییەکەدا کە رێژەی بەشداریکردن سەدا ٨٧ بووە، ئاستی پێشبینییەکانی ئابووریی لە مانگی ئاداردا، ١٤،٢ بووە، بەڵام ئەم رێژەیە لە مانگی نیساندا، بۆ٦،٣ دابەزیوە.
زۆرربەی بەشداربووانی راپرسییەکەش پێیان وایە، ئابووری وڵاتەکەیان تادێت خراپتر دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا، ١٦ هەزار و ٨٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ژاپۆن تۆمارکراوە و ٦٩٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.