14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته چوار مليۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٩١ كه‌س.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە سەرانسەرى جيهان ٢٩٨ هەزار و ٢٩٦ كەس بەهۆى په‌تاكه‌وه گيانيان لەدەستداوە و یه‌ك مليۆن و ٦٦٨ هەزار و ١٥٤ کەس كه تووشی په‌تاكه بوون، چاكبوونه‌ته‌وه.
- به‌رزترین ئاماری COVID-19 له ئه‌مریكا تۆماركراوه
له ئه‌مریكا كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٣٤٨ حاڵەتی تووشبوون بە په‌تاكه و ٨٥ هەزار و ١٩٧ حاڵه‌تی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا له‌سه‌روو ٢٠ ههزارهوەیه: ''ئیسپانیا ٢٧١ هه‌زار و ٩٥ حاڵه‌ت، رووسیا ٢٥٢ هەزار ٢٤٥ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٢٩ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٢ هه‌زار و ١٠٤ حاڵه‌ت، بەڕازيل ١٩٠ هەزار و ١٣٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٧٨ هه‌زار و ٦٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٧٤ هه‌زار و ٩٨ حاڵه‌ت، توركيا ١٤٣ هەزار و ١١٤ حاڵه‌ت، ئێران ١١٢ هەزار و ٧٢٥ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٢٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٧٨ هەزار ١٩٤ حاڵه‌ت، پێرو ٧٦ هەزار ٣٠٦ حاڵه‌ت، كەنەدا ٧٢ هەزار و ٢٧٨ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٣ هەزار و ٩٨١ حاڵه‌ت، سعوودیه ٤٤ هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٣ هەزار و ٢١١ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٠ هه‌زار و ١٨٦ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٥ هه‌زار و ٧٨٨ حاڵه‌ت، چیلی ٣٤ هەزار ٣٨١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣٠ هه‌زار و ٤٨٦ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و ٤١٣ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٨ هەزار ١٣٢ حاڵه‌ت، سوید ٢٧ هەزار ٩٠٩ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٢٦ هه‌زار و ٥٣٩ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢٦ هەزار ٩٨ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ٢٥ هه‌زار و ٨٢٥ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢٣ هەزار ٤٠١ حاڵه‌ت و ئیمارات ٢٠ هه‌زار و ٣٨٦ حاڵه‌ت''.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌و وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌یه: ''به‌ریتانیا ٣٣ هه‌زار و ١٨٦ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣١ هه‌زار و ١٠٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٧ هه‌زار و ١٠٤ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٧ هه‌زار و ٧٤ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ١٣ هه‌زار و ٢٤٠ حاڵه‌ت، بەلجيكا هه‌شت هەزار و ٨٤٣ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا حه‌وت هه‌زار و ٨٦١ حاڵه‌ت، ئێران شه‌ش هەزار و ٧٨٣ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٥٦٢ حاڵه‌ت، كەنەدا پێنج هەزار و ٣٠٢ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، مه‌كسیك چوار هه‌زار و ٢٢٠ حاڵه‌ت، توركيا سێ هەزار و ٩٥٢ حاڵه‌ت، سوید سێ هەزار ٤٦٠ حاڵه‌ت، هیندستان دوو هه‌زار و ٥٥١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر دوو هه‌زار و ٣٣٤ حاڵه‌ت، رووسیا دوو هه‌زار و ٣٠٥ حاڵه‌ت، پێرو دوو هه‌زار و ١٦٩ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٨٧٠ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٤٩٧ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ١٧٥ حاڵه‌ت، پاكستان ٧٧٠ حاڵه‌ت، چیلی ٣٤٦ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٧٣ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٠٦ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ١٤٦ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢١ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٤ حاڵه‌ت''.