Büşra Selvi Öğütcen
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
داوای راپۆرتی پزیشکی دەروونی بۆ گومانلێکراوی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابی کراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کیۆدۆ-ی ژاپۆنی، داواکاریی گشتیی هەرێمی نارا پێش ئەوەی دۆسیەی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابی بکاتەوە داوای لە دادگای هەرێمەکە کردووە کە پشکنینی دۆخی دەروونی گومانلێکراو یاماگامی تەتسویا-ی تەمەن ٤١ ساڵان بکریت.
دادگا، داواکەی داواکاریی گشتیی پەسەند کرد.
ئەوەش راگەیەندرا لەبەر ئەم هۆکارە یاماگامی رەوانەی دامەزراوەیەکی تەندروستی دەکرێت و تاکو ٢٩ی مانگی تشرینی دووەم لەوێ دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، لێکۆڵینەوە لە ئاستی کوشندەیی ئەو چەکانە دەکرێت کە لە ماڵی یاماگامی دۆزراونەتەوە.