Hamdi Yıldız
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی کوێت بڵاوی کردەوە، بە بڕیارنامەیەکی میریی، شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسەباح وەک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دیاریی کراوە و راسپێدراوە بۆ دیاریکردنی وەزیرە نوێکان.
بەپێی بڕیارنامەکە لە دوای دیاریکردنی وەزیرە نوێکانی کابینەکە، ناوەکان دەخرێتە بەردەم میری کوێت.
کوڕە گەورەی میری کوێت، شێخ ئەحمەد نەواف کە راسپێدراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، پێشتر پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ وڵاتی بەڕێوەبردووە.