Fırat Taşdemir
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2023
مه‌ككه-AA
چوونی سەدان هەزار موسڵمان لە سه‌رانسه‌ری جیهانەوە به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ سعوودیه به‌رده‌وامه.
یه‌كه‌م كاروانی حاجییان له توركیاوه له ٣٠ی ئایاردا به‌ڕێكه‌وتن و به‌شێكیان ده‌گه‌نه مه‌ككه و به‌شێكی دیكه‌یان ده‌گه‌نه مه‌دینه.
دوای هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی رێكاره‌كانی كۆرۆنا، حاجییان کە تەمەن سەروو ٦٥ ساڵ رێگه‌یان پێده‌درێت گه‌شتی حه‌ج بكه‌ن. پشکی توركیا له ژماره‌ی حاجییان بۆ ئه‌مساڵ ٨٣ هەزار و ٤٣٠ کەس بوو، یەکەم کاروانیش لە ٣٠ی ئایاردا له تورکیاوه به‌ڕێكه‌وتن.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێكه‌وتنی دوایین کاروانی حاجییان لە تورکیاوە، گه‌شته‌كان به‌ره‌و سعوودیه كۆتاییان هات و گەڕانەوەی حاجیانی تورکیا لە دوای جەژنی قوربان دەست پێدەکات.
- ئه‌و حاجییانه‌ی هاتوونه‌ته مه‌ككه عومره ئه‌نجامده‌ده‌ن
ئەو حاجیانەی هاتوونەتە سعوودیه و لە هۆتێلەکانیاندا نیشتەجێ بوون، لەگەڵ به‌ستنی ئیحرامدا سەردانی کەعبە دەکەن.
حاجییان به گوتنه‌وه‌ی "لهبهیكهڵڵاهوومه لهبهیك، له‌به‌یكه لا شه‌ریكه له‌كه لهبهیك" دەچنە مزگەوتی حەرام و له‌وێ یەکەم نزایان ده‌كه‌ن.
دواتر حاجیان به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی نزا و پاڕانه‌وه‌وه، تەوافەی کەعبە دەکەن و دوو رکات نوێژی تەواف دەکەن. له ناو مزگه‌وتی حه‌رامدا له ئاوی زه‌مزه‌م ده‌خۆنه‌وه. ئاوی زه‌مزه‌م به دووری نزیكه‌ی ٢٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی كه‌عبه‌وه، له نزیك مه‌قامی ئیبراهیم هه‌ڵده‌قوڵێت.
دوای تەواو بوونی تەواف، حاجیان لە نێوان گردەکانی سەفا و مەروەدا سه‌عی ئەنجام دەدەن.
له‌پاش ته‌واوبوونی سه‌عی، حاجییان عومره ته‌واو ده‌كه‌ن و ئیحرام ده‌كه‌نه‌وه. تا رۆژی ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی حه‌ج، به جلوبه‌رگی ئاسایی خۆیانه‌وه په‌رستش ئه‌نجامده‌دان.