Ekip
02 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
ئیستانبوڵ - AA
رێكخراوی حزبوڵڵای لوبنان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌خاك سپارد كه له ئهپهراسیۆنهكانی سوپای توركیادا له شاری ئیدلب-ی سووریا كوژران.
چه‌كدارانی حزبوڵڵا كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات و، ساڵانێكه له سووریا له ریزی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوانیان كوشتووه، له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هاردا كه توركیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات گورزێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.
دوێنێ ئێواره له قه‌زای قوسه‌یر له پارێزگای حومس له سووریا ته‌رمی نۆ چه‌كداری حزبوڵڵا گه‌یه‌ندرانه لوبنان و، ئه‌مڕۆ له بهیروی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته رێوڕه‌سمێكیان بۆ رێكخرا.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه ته‌رمه‌كان راده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه و، به خاك سپێردران.
رێكخراوی حزبوڵڵا، له ٢٠١٣ه‌وه تا ئێستا له پاڵ رژێمی ئه‌سه‌ددا دژ به گه‌لی سووریا شه‌ڕ ده‌كات.