Abdullah Shukur
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی وەرگیراون، چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ لە دوای بڕیاری ئازادکردنی پیاوی ئایینی بەڕەگەز ئەمریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
هاوکات هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا نەکراوە.
پیاوی ئایینی بەڕەگەز ئەمریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی تاوان لە پێناو ھەردوو رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) و پەکەکە لە تورکیا قۆناغەکانی دادگاییکردنی بەڕێوەدەچوو، لە لایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا.
ھاوکات بڕیاری زیندانیکردنی لە ماڵ و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات لەسەر برونسۆن ھەڵگیرا.