Abdullah Shukur
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ھەڵگرتنی بڕیاری زیندانیكردنی له ماڵ و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات لەسەر پیاوی ئایینی بهڕهگهز ئهمریكی، ئاندریو كرایگ برونسۆن لە لایەن دادگای تورکیاوە رایگەیاند "نزا و بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ قەشە برونسۆنە. ھیوادارم لە ماوەیەکی کورتدا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی برونسۆن تویتێکی بڵاوکردەوە.
ترەمپ نووسیوویەتی: "نزا و بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ قەشە برونسۆنە. ھیوادارم لە ماوەیەکی کورتدا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی".
ترەمپ لە توێتێکی دیکەدا رایگەیاندووە کە ئەوان زۆر ھەوڵیان بۆ برونسۆن داوە.
پیاوی ئایینی بهڕهگهز ئهمریكی، ئاندریو كرایگ برونسۆن كه بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕیكردن و ئهنجامدانی تاوان له پێناو هەردوو رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵڵاچی (فهتۆ) و پهكهكه له توركیا دادگایی دهكرا، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا.
هاوکات بڕیاری زیندانیکردنی لە ماڵ و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات لەسەر برونسۆن ھەڵگیرا.