Berk Özkan
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2020
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەو هەنگاوانە تاوتوێ کراون کە لە زۆر بواردا پەرە بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەدەن، بەتایبەتی گەشتوگوزار، گەیاندن، وزە و ئابووریی، هەروەها باس لە هەوڵە هاوبەشەکان کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لیبیا تاوتوێ کراون و جەخت لەسەر گرنگیی درێژەدان بە هاریکاریی نزیک و دیالۆگ کراوەتەوە.
هەروەها ئەردۆغان و پوتین هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە دیدارەکانیان سەبارەت بە رەوشی سووریا، ئەویش لەڕێگای کەناڵە سەربازی و دپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا.