Abdullah Shukur
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە.
ئیبراھیم کاڵن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆمارمان(رەجەب تەیب ئەردۆغان) و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە کراوە".