پەرلەمانی تونس: "كودەتاكە رەتدەكەينەوە و بە توندى سەركۆنەى دەكەين"
- سەرۆکایەتی پەرلەمانی تونس: "دەستوور لە رێگەی ئەم بڕیارانەوە بەشێوەیەکی جیددی پێشێلکراوە، لێکدانەوەی ھەڵە بۆ ماددەی ٨٠ی دەستوور کراوە و دەنگۆی بێ بنەما لە بارەی ھەبوونی رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر ئەم بڕیارانە خراونەتەڕوو".
Tunisia
تونس - AA
سەرۆکایەتی پەرلەمانی تونس بڕیاری سەرکۆماری وڵاتەکە، قەیس سەعید، دەربارەی سڕکردنی چالاکییەکانی پەرلەمان و دوورخستنەوەی سەرۆکوەزیران، ھاشم مەشیشی لە ئەرکەکەی بە تەواوەتی رەتکردەوە و بە توندی سەرکۆنەی کرد.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی تونس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە نووسینگەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان و سەرکردەی بزووتنەوەی نەھزە، راشید غەنووشی کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی لە بارەی کودەتاکەى شەوى رابردووی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سەرۆکایەتی پەرلەمان بە کۆی دەنگ بڕیارەکانی قەیس سەعید بە تەواوەتی رەتدەکاتەوە و بە توندی سەرکۆنەی دەکات".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە "سەرجەم بڕیارەکانی سەعید ناڕەوان" و تێیدا ھاتووە:"دەستوور لە رێگەی ئەم بڕیارانەوە بەشێوەیەکی جیددی پێشێلکراوە، لێکدانەوەی ھەڵە بۆ ماددی ٨٠ی دەستوور کراوە و دەنگۆی بێ بنەما لە بارەی ھەبوونی رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر ئەم بڕیارانە خراونەتەڕوو".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش دووپاتکراوەتەوە کە سەرکۆمار، قەیس سەعید دەبێت بەرپرسیارێتی ئەخلاقی، یاسایی و تاوانی ئەم بڕیارانە بگرێتە ئەستۆ.