سياسەت, جيهان

"پێنج ولاتی دیکە بیر لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن لەگەڵ ئیسرائیل"

کۆشکی سپی ئەمریکا: "پێنج وڵاتی دیکە بە جددی بیر لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانەش سیانیان لە ناوچەکەن و دووانیشیان لە دەرەوەی ناوچەکەن"

Hakan Çopur  | 18.09.2020 - نوێکردنەوە : 19.09.2020
"پێنج ولاتی دیکە بیر لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن لەگەڵ ئیسرائیل"

Washington DC

واشنتۆن - AA

کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاوی کردەوە کە پێنج ولاتی دیکە کە سیانیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دووانیان لە دەرەوەی ناوچەکەن زۆر نزیکن لە گەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

سکرتێری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ. مارک میدۆوس کە بۆ کەمپینی هەڵبژاردنی ترەمپ سەردانی ویلایەتی ویسکۆنسن-ی کردبوو، بۆ رۆژنامەنووسان دووا و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.

میدۆوس باسی لە گرنگیی رێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نێوان ئیمارات و بەحرەین کرد لەگەڵ ئیسرائیلدا و، رایگەیاند ''پێنج وڵاتی دیکە بە جددی بیر لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانەش سیانیان لە ناوچەکەن و دووانیشیان لە دەرەوەی ناوچەکەن''.

بەڵام میدۆوس خۆی دزیەوە لە ناوهێنانی ئەو وڵاتانە.

لە لایەکی دیکەوە، میدۆوس باسی لەوە کرد کە ترەمپ سەردانی نیویۆرک ناکات بەمەبەستی پێشکەش کردنی گوتارەکەی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رۆژی سێ شەممە سازدەکرێت.

میدۆوس ئەوەشی خستەڕوو کە ترەمپ لە کۆشکی سپیەوە گوتارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın