پۆمپیۆ: "ئامادەین لەگەڵ ئێران دابنیشین"
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە ئامادەن بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دابنیشن.
Geneve
بەلینزۆنا - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە ئامادەن بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دابنیشن.
دوای ئەوەی لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ ئەورووپا گەیشتە سویسرە، پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسرە، ئیگنازیۆ کاسیس کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەکە کە لە بەلینزۆنا بەڕێوەچوو، پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بانگەوازی بۆ ئێران کرد کە سەرچاوەکانیان بۆ خەڵکی خۆیان بەکار بهێنن.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئێران لەبری ئەوەی سەرچاوەکانی بۆ خەڵکی خۆی و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی بەکاربهێنێت لە حزبوڵڵا و بۆ سووریا خەرجی دەکات و رایگەیاند، بە هۆی چالاکییەکانی ئێران لە سووریاوە شەش ملیۆن خەڵک لە ماڵوحاڵی خۆیان بوون.
پۆمپیۆ وەڵامی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی دایەوە کە رایگەیاندبوو ئەوان لە چوارچێوەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێت دانوستان بکەن لەگەڵ ئەوانەی بەڕێزەوە لەسەر مێز دادەنیشن و گوتی: "لەگەڵ ئەم وڵاتە بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەین دانیشتن ئەنجام بدەین".
لە لایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ راگەیاند کە فشارەکانیان بۆسەر ئێران بەردەوامیی دەبێت.