Mohammed Baqi Hussein
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و وڵاته‌كه‌ی واژوو كرد.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی رووسیا، بڕیارنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا له‌بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، زانستی و كولتووریدا تا ساڵی 2019، كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه کە دیداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ دامه‌زراندنی سندوقێكی هاوبه‌ش بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی رووسیا و توركیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا ئه‌ردۆغان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی پوتین كرد.