Kayhan Gül,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
بیهاچ – AA
نزیكه‌ی ٥٠٠ په‌نابه‌ر كه له كه‌مپی ڤوجاك نزیك شاری بیهاچ باکووری رۆژئاوای بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ده‌مێننه‌وه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت زیاتر بڕۆن، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ١٠ پله‌ی ژێر سفری سەدی لە هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵدا هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران كه هه‌ر خۆیان له هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باردا له‌ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین و به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاكوخاوێنییه‌وه ده‌ناڵێنن، دژوارتر بووه.
كه‌مپه‌كه نزیكه‌ی ١٥ كیلۆمه‌تر له سنووری وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كرواتیا دووره و په‌نابه‌ران چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن رێگه‌یان پێ بدرێت رووبكه‌نه وڵاتانی وه‌ك: ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا.
په‌نابه‌ران به‌هۆی رێگه پێنه‌دانیان دوو رۆژه ئه‌و خواردنه ناخۆن كه خاچی سوور به‌سه‌ریاندا دابه‌شی دەکات، به به‌فری تواوه خۆیان ده‌شۆن و به سووتاندنی ئه‌و دارانه خۆیان گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه كه له دارستان كۆیان كردوونه‌ته‌وه.
له كه‌مپه‌كه‌دا منداڵانی ته‌مه‌ن ١٣-١٤ ساڵیش ده‌بیندرێن و دروشمی "ئێمه لێره ده‌مرین. ده‌مانه‌وێت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سنووره‌كانی به رووماندا بكاته‌وه" هه‌ڵواسیووه.
په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن داواكاری ئه‌وان كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانه به روویاندا، نه‌ك پێشكه‌شكردن و دابینكردنی هاوكاری له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه.