Mazın Asad
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
حکوومەتی بەریتانیا لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی سووریا لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان کە وا بڕیارە ھەفتەی رابردوو بەڕێوە بچێت، پشتگیری خۆی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی لە پرسی سووریا دەربڕی.
گوتەبێژ بەناوی حکوومەتی بەریتانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی کۆبوونەوەکانی سووریا لە ئاستانا رایگەیاند پشتگیری لە قۆناغی ئاگربەست دەکەن و گوتیشی: "پشتگیری لە قۆناغەکە دەکەین، چونکە ئەم قۆناغە دەرفەت بە دووبارەی کۆبوونەوەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا دەڕەخسێنێت. ئاگادارین کە چەند جار کۆبوونەوەکان شکستی ھێنا. بۆیە ئاگاداری زەحمەتی ئەو قۆناغەین و بەشێوەیەکی راستەقینەوە لەو بابەتە دەڕوانین، بەڵام پێشوازی لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان دەکەین و لە پێناو پشتگیریکردنی قۆناغەکە ھەرچییەک پێویست بێت دەیکەین".
ھاوکات سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تیریزا مەی ھەفتەی رابردوو لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاند: "لە پێناو رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ کۆبوونەوەکانی ئەم مانگەی ئاستانا، پێویستە رووسیا و تورکیا نفوزی خۆیان بەسەر لایەنەکان بەکار بھێنن بۆ ئەوەی پابەندی ئاگربەستەکە بن".