Muhammet Nazım Taşcı
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
ئیسلامئاباد - AA
ساڵی رابردوو لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەھۆی "بڵاوکردنەوەی بابەتی نەگونجاو" تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە پاکستان قەدەغە کرا.
بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی لە ميديا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوبوونەتەوە، دوای ئەوەی ئاژانسی پەیوەندییەکانی پاکستان (PTA) بۆ رێگری کردن لە بڵاوکردنەوەی بابەتی دوور لە رەوشت و یاسا، کۆنتڕۆڵی خستە سەر تیک تۆک، دووبارە رێگە بە بەکارھێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە درا.
ھەروەھا (PTA) ئەوەشی راگەیاندوە کە بۆ رێگری کردن لە بڵابوونەوەی ھەر بابەتێک کە پێچەوانی یاسا و بەھا کۆمەڵایەتییەکانی پاکستان بێت، بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنی تیک تۆک.
پێشتریش بەھۆی بڵابوونەوەی بابەتی نەگونجاو (PTA) لە نۆی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا چوار جار قەدەغەی خستبووە سەر تیک تۆک کە کۆتا جاریان لە ٢١ی تەمووزدا بوو.