Adam Abu-bashal
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2021
ئەبوجا – AA
لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە ویلایەتی جیگاوا لەنێو رووباری گاسانیا لە نێجیریا حەوت مندااڵی کچ گیانیان لەدەست دا.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پۆلیسی جیگاوا، لاوان شییسو رایگەیاند ئەو بەمەلەی ئەو منداڵانەی ھەڵگرتبوو کە لە مەولود لە گوندی گافاسا دەگەڕانەوە لەنێو رەوباری گاسانیا ژێرئاو کەوت.
لە ئاکامی رووداوەکەدا حەوت منداڵی کچ گیانیان لەدەست دا و سێ کەسیش رزگار کران.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە برینداربووان رەوانەی نەخۆشخانە کران و قوربانییەکانیش تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵدا بووە.
یادی مەولود بەپێی شارەکان لە نێجیریا بۆ ماوەی چەند مانگ بەرز رادەگیرێت.