Muhammet Nazım Taşcı
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئیسلام ئاباد – AA
له ئاكامی ئه‌و كاره‌سات و رووداوانه‌ی به‌هۆی به‌فر و باران بارینه‌وه له ویلایهتەکانی خەیبهر پەختونخوا و بەلۆچستان باکووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی پاكستان روویان داوه، ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ی دیكه‌یش بریندارن.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان کردەوە، به‌هۆی به‌فربارینی چڕ و باران بارینی به‌لێزمه له ناوچه جیاجیاكانی ویلایەتی خەیبهر پاختونخوا ژماره‌یه‌ك رێگا و خانوو داڕووخاون و به‌م هۆیه‌وه ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ی دیكه‌یش برینداربوون.
هه‌ر له ئاكامی باران بارینی به‌لێزمه میچی خانوویه‌ك له ناوچه‌ی ئوتهال سەربە ویلایه‌تی بەلۆچستان داڕووخاوه و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پرۆسەی گه‌ڕان و رزگارکردن له‌و ناوچانه‌ی به‌فر و باران گرتبوونیه‌وه به‌رده‌وامه.
دوێنێش ٢٣ كه‌س لە شاری موری باکووری ئەو وڵاتە کە له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان گیریان خواردبوو لە ئەنجامی بەفربارینی چڕ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، گیانیان لە دەست دا.