ئیسلام ئاباد
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەكانی ئاسایشەوە دەست كەوتوون لە ناوچەی عەشیرەتەكان لە خەیبەر، كە دەكەوێتە باكووری پاكستان هێرش كراوەتە سەر دوو تانكەر، كە سوتەمەنیان بۆ هێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان گواستۆتەوە.
هێرشەكە كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە، تێایدا شۆفێری تانكەرەكان گیانیان لەدەست داوە و تانكەرەكانیش بە تەواوەتی سووتاون.
تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ، هێزە ئەمنییەكانیش بۆ دۆزینەوەی بەرپرسانی ئەو هێرشە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە ناوچەكەدا دەست پێ كردووە.