پاریس
حكومەتی فەڕەنسا، بەھۆی رێكنەكەوتنی كابینەكەی لە بارەی پرسی سیاسەتی ئابوری وڵات دەستی لە كاركێشایەوە.
سەرۆكوەزیران مەنوێل ڤالیس دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی رادەستی سەركۆماری فەڕەنسا فرانسوا ھۆلاند كرد.
بەپێی بەیاننامەی كۆشكی كۆماری فەڕەنسا، "سەرۆكوەزیران دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەركۆمار كردووە، سەركۆمار داوای پێكھێنانی حكومەتێكی نوێی لە سەرۆكوەزیران كردووە كە بەرژەوەندی وڵاتەكەی بپارێزێ."
لە بەیاننامەكەدا راگەیەنراوە، "سبەینێ كابینەی حكومەتی نوێ ئاشكرا دەكرێ."
لە سەرەتای مانگی نیسان مانوێل ڤالیس كابینەی حكومەتی نوێی فەڕەنسای پێكھێنا و ١٤٧ رۆژ ئەو پۆستەی بەڕێوە برد، بەھۆی رێكنەكەوتنی پرسی سیاسەتی ئابووری حكومەتەكەی بەرەو خاڵی دەست لە كاركێشانەوە برد.
وەزیری ئابوری ئارناود مۆنتێبۆرگ، بەرگری لە گۆڕینی سیاسەتی بەرتەسككردنەوەی ئابووری (كەم كردنەوەی خەرجیەكان) كردبوو كە رێگری لە گەشەسەندنی ئابووری دەكرد لەو وڵاتە، دواتر لە لایەن وەزیری پەروەردە بێنۆیت ھامۆنەوە پشتیوانی لە مۆنتێبۆرگ سەبارەت بە داواكارییەكە كرا.
لەسەر ئەو ھەڵوێستە سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا مانوێل گوتبوی: "مۆنتێبۆرگ ھێلی زەردی تێپەڕاندووە."