ئیسلام ئاباد
هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی پاكستان و بزووتنه‌وه‌ی دادی پاكستانی له شاری ئیسلام ئاباد خۆپیشاندانێكیان له دژی حكومه‌تی پاكستان رێكخست.
به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی له نزیك ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته نه‌واز شه‌ریف دروست ببوو، پۆلیس گازی فرمێسك‌ڕێژ و گوله‌ی پلاستیكی به‌كارهێنا.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانهكدا، كه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی پاكستان و بزوتنه‌وه‌ی دادی پاكستان له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته دژی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف ڕێكخرا، پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا ڕوویدا و سه‌ره‌نجام دوو پۆلیس و پێنج خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی دادی پاكستان عیمران خان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مایسی 2013دا ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه، وه‌ك ناڕهزاییهتیهكیش له لاهۆره‌وه ڕێپێوانێكی بۆ ئیسلام ئاباد ئه‌نجامدا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌واز شه‌ریف و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد.
سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی پاكستان تاهیر ئولقادری به بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی شۆڕش له مانگی حوزه‌یراندا گه‌ڕایه‌وه وڵات و داوای كرد حكومه‌ت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.