كابول
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان لە شارەكانی قەندەھار، قوندوز، لۆگار، پاكتیا، ھێلماند لە دژی چەكدارانی تاڵیبان كوژرانی ٥٣ چەكدار و 14 كەسیش بریندار بوون.
لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنەكاندا چەندین جۆری چەك و تەقەمەنی دەستیان بە سەردا گیرا و دوو چەكدرای تاڵیبانیش دەستگیركران. لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "لە لایەن ھێزەكانی ئەفغانستانەوە لە چەندین شوێنی جیا جیای وڵات حەوت بۆمب پوچەڵكرایەوە كەلە لایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە چێنرابوو."
لەبارەی بەیاننامەكە تائێستا رێكخراوی تاڵیبان روونكردنەوەیەكیان رانەگەیاندووە.