Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu,Ethem Emre Özcan,Ömer Koparan
26 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2024
دیمەشق - AA
پارێزگاری دیمەشق، ماهیر مەروان کە دەسەڵاتی نوێی لە سووریا ئەوی دایناوە، ڕایگەیاند: "گەلانی سووریا و تورکیا بران، لە شۆڕشەوە هەتا ئێستا یەک دڵن. گەلی تورکیا زۆر پشتیوانی گەلی سووریا بوو، هەرگیز ئەمە لەبیرناکەین. لە ڕووی کۆمەڵایەتیی، کلتووری، ئابووریی و سەربازییەوە تورکیا بۆ ئێمە هاوپەیمانێكی ستراتیجییە".
مەروان کە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا لەلایەن دەسەلاتی نوێی وڵاتەکەوە کرایە پارێزگاری دیمەشق، سەبارەت بە کێشەکانی پایتەخت و ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.

ماهیر مەروان گوتی: "سەرەتا پێویستە سەرلەنوێ متمانە بنیاتبنرێتەوە، چونکە کەندەڵانێکی گەورە لە نێوان گەل و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە. کێشەی گشتیی و تایبەت هەیە. پێویستە متمانە لە نێوان دامەزراوە گشتییەکان و گەلدا بەهێز بکەین".
مەروان باسی لەوە کرد کە کار دەکەن بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئەم متمانەیە و ڕایگەیاند: "پێویستە چاودێری و لێهاتوویی بەرزبکرێتەوە. پێویستە ئاستی ژیان لە پارێزگاکەمان باشتر بکەین".

سەبارەت بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان بۆ دیمەشق، مەروان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سەردانە ڕوانگەی ئایندەی هەردوو گەلی برای پتەوکرد.
گوتیشی: "گەلانی سووریا و تورکیا بران، لە شۆڕشەوە هەتا ئێستا یەک دڵن. گەلی تورکیا زۆر پشتیوانی گەلی سووریا بوو، هەرگیز ئەمە لەبیرناکەین. لە ڕووی کۆمەڵایەتیی، کلتووری، ئابووریی و سەربازییەوە تورکیا بۆ ئێمە هاوپەیمانێكی ستراتیجییە. لەگەڵ دەسەلاتی ئێستادا لە هاریکارییدان".
