Ahmet Furkan Mercan
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
تۆکیۆ – AA
٤١ ساڵە ژمارەی منداڵ لە ژاپۆن کەم دەبێتەوە و ژمارەیشیان داکشاوە بۆ ١٤ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار منداڵ.
وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندییەکان لە ژاپۆن، بەبۆنەی پێنجی ئایار رۆژی منداڵان لەو وڵاتە، ژمارەی منداڵانی بڵاوکردەوە.
بەم جۆرە ژمارەی منداڵانی خوار تەمەن ١٤ ساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، ٢٥٠ هەزار کەمی کردووە و داکشاوە بۆ ١٤ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار منداڵ.
ژمارەی منداڵان لەو وڵاتە لە ٤١ ساڵی رابردوو بەردەوامە لە کەمبوونەوە.
بەپێی داتاکان سێ ملیۆن و ٢٣ هەزار منداڵ تەمەنیان لەنێوان ١٢-١٤، سێ ملیۆن و ١٣ هەزار منداڵ تەمەنیان لەنێوان ٩-١١، سێ ملیۆن منداڵ تەمەنیان لەنێوان ٦-٨، دوو ملیۆن و ٧٨ هەزار منداڵ تەمەنیان لەنێوان ٣-٥، دوو ملیۆن و ٥١ هەزار منداڵ تەمەنیان لە خوار دوو ساڵەوەیە.
بەپێی ئەم ئامارانەی دوایی منداڵان لەسەدا ١١،٧ی کۆی دانیشتووانی ژاپۆن پێک دەهێنێن.