Mücahit Oktay
26 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2024
نیویۆرک - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوە کرد ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە.
لە میانی پێشوازی کردن لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەررەوەی عێراق، فوئاد حسێن لە واشنتۆن، بلینکن بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
بلینکن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراق لە ڕووی سەقامگیری ناوچەکەوە گرنگییەکی هەستیاری هەیە و، ڕایگەیاند: "پێویستە ئەوەمان لەبیر بێت کە هێشتا داعش مەترسییەکی ڕاستەقینەیە".
گوتیشی: "سەرەڕای ئەنجامدانی کارێکی زۆر باش بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر بە ئامانجی سەرکەوتن بەسەر ئەم مەترسییەدا و کەمکردنەوەی بەڕێژەیەکی بەرچاو، بەڵام تەنیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەو هێرشە تۆقێنەرەی لە مۆسکۆ ڕوویدا، ئەوەی وەبیرهێناینەوە کە داعش بەردەوامە لە تواناکەی".
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن ئاماژەی بەوە کرد ماتەم بۆ ئەو کەسانە دەگێڕن کە لە هێرشەکەدا کوژراون.
ڕاشیگەیاند: "ئەمە بیرخستنەوەیەکە جێگەی داخە و پێویستە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و دڵنیابین لەوەی سەرهەڵناداتەوە".
لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەررەوەی عێراق، فوئاد حسێن ئیدانەی هێرشەکەی داعشی کرد و ئاماژەی بەو بەرەنگارییە کرد کە عێراق دژ بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجامیداوە.
گوتیشی: "هێشتا داعش مەترسییەکە بۆ ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسییەکە بۆ ئاسایش و ئاشتیی شوێنەکانی دیکە".
کۆبوونەوەی بلینکن و فوئاد حسێن لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا بایدن لە ١٥ی نیساندا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەیەکی گشتگیر ئەنجام دەدات.