Şaduman Türkay
26 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هەرچەشنە هاوکارییەکی وەزارەتەکە لە بوارەکانی مەشق، مانۆڕ و پیشەسازیی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل دوورە لە ڕاستییەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە بێ جیاوازیکردن لە نێوان نەخۆشخانە، قوتابخانە، شوێنە ئاینییەکان، کەمپەکانی پەنابەران و خەڵکی سڤیل بەردەوامە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: "کۆماری تورکیا کە هەموو کاتێک پشتیوانی فەڵەستین بووە، ناکرێت دەست بداتە چالاکییەک یا لە ئاراستەیەکدا بجولێتەوە کە زیان بگەیەنێتە خەڵکی فەڵەستین. لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕادەگەیەنێت کە هەرچەشنە هاوکارییەک لە بوارەکانی مەشق، مانۆڕ و پیشەسازیی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل دوورە لە ڕاستییەوە".