ئەنقەرە
سەندیکای میوانخانەکانی تورکیا رایگەیاند: رێژەی گەشتیارانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، بە بەراوردی ساڵی پار رێژەکە دوو قات زیادیکردووە.
لەدوای رووداوی (ماوی مەڕمەڕە) کە تێیدا ھێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان بردە سەر کەشتی کۆمەکبەری تورکیا بۆ فەلەستین لەساڵی ٢٠١٠، رێژەی گەشتیارە ئیسڕائیلیەکان زۆر کەمی کردبوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ھەڵسەنگاندنی شەش مانگ بۆ گەشتوگوزار کە سەندیکای میوانخانەکانی تورکیا ئەنجامیداوە. دەرکەوتووە لەدوای داوای لێبوردنەکەی ئیسڕائیل لەتورکیا، رێژەی گەشتیارە ئیسڕائیلیەکان بۆ تورکیا زیاد بووەتەوە.
ئامارەکە دەریخستووە لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە ٥٧ ھەزار گەشتیاری ئیسرائیلی چوونەتە تورکیا، ساڵی پار لەم کاتەدا رێژەکە ٣١ ھەزارو ٦٥٢ کەس بووە.