باتمان
ئاژانسی گەشەپێدانی ئابووریی دیجلە توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە لەبارەی گەشەکردنی رەوشی ئابووریی لەپارێزگاکانی (سێرت، ماردین، شرناخ، باتمان) دەرکەوتووە ئاستیگەشەی ئەو ناوچانە لەبواری وەبەرھێناندا بەرەو سەرچووە.
ئاژانسەکە دەڵێ لەئەنجامی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە لەپێنج مانگی ئەمساڵدا رێژەی دەرفەتی کار ١٧% زیاد بووە.
بەراوردکردنی ئاستی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاریی لەسنووری ئەو چوار پارێزگا کوردییە لەگەڵ ساڵی پار، سێ قات بەرزبووەتەوە.
سەرۆکی ئاژانسی گەشەپێدانی ئابووریی دیجلە (تەبیب گوڵبای) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " سالی ٢٠١٢ لەپارێزگاکانی ماردین، باتمان، شرناخ، سێرت، بەگشتی ٣٤ وەبەرھێن داوای مۆلەتیان کردووە. بەڵام لەپێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٩٥ وەبەرھێن و کارساز داوای مۆڵەتیان کردووە".
گوڵبای لەبارەی گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێنان وسەرمایەگوزاریی لەو پارێزگا کوردییانە جەختیکردەوە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا، کاریگەریی باشی ھەبووە بۆسەر بوژانەوەی کەرتی سەرمایەگوزاریی و وەبەرھێنان و وایکردووە خەڵکی خاوەنکار بەبێ ترس بێن و لەم ناوچەیە سەرمایەگوزاری بکەن.