ئیستەنبوڵ
ھێلی ئاسمانیی تورکیا (Turkish airlens) رایگەیاند بە بەراورد بەساڵی پار لەم کاتەدا، پێنج ملیۆن گەشتیاریان زیادبووە.
ساڵی پار تا مانگی تەمموز، تورکیش ئایرلان ٢١ ملیۆن و شەش سەد ھەزار گەشتیاری گواستووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئەو مانگە بەرزبووەتەوە ٢٦ ملیۆن و نۆ سەد ھەزار بەو پێیە ٢٤% زیادیکردووە.