Ali Cura
29 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2022
موسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ رایگەیاند، شاری بەندەری کراسنی لە ناوچەی دۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە.
کۆناشینکۆڤ لەبارەی چالاکییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا رایگەیاند کە هێرشی یەکە سەربازییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە، گوتیشی: "سوپای رووسیا شاری بەندەری کراسنی لە بەناو کۆماری گەلی دۆنێتسک بەتەواوی کۆنترۆڵ کردووە".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە رێگەی مووشەکی زۆر هەستیارەوە ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای ئۆکراینا لە ناچەکانی نیشتەجێبوونی باهموت و سۆلێدار کردووەتە ئامانج.
گوتەبێژەکەی رووسیا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە جگە لەمانە، سوپای رووسای پێنج خاڵی چاودێری-فەرماندەیی و چوار کۆگای تەقەمەنی لە میرۆنۆڤکا، ناچەکانی نیشتەجێبوونی باهموت و سۆلێدار و نیرکۆڤۆ لە ناوچەی دۆنێتسک خاپوور کرد. ناوبراو ئەوەیشی خستەڕوو کە یەکە تاکتیکییەکانی هێزی ئاسمانی رووسیا لەماوەی رۆژێکدا شەش ناوەنی فەرماندەیی، ناوەندێکی پەیوەندی، چوار کۆگای تەقەمەنی و ٥٠ ناوچەی سەربازییان لەناوبردووە.
كۆناشینکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکە تاکتیکییەکانی شەڕی ئاسمانی، دوو فڕۆکەی جۆری Su-25یان لە ناوچەی نیشتەجێبوونی بارڤێنکۆڤۆ لە خارکیڤ و ناوچەی نیشتەجێبوونی ئۆرێهۆڤۆ لە خێرسۆن خستووەتە خوارەوە و زیاتر لە ٢٦٠ هێزی ناسیۆنالیستی ئۆکراینایان لەچالاکی خستووە.
ناوبراو گوتیشی: "سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا هێلیکۆپتەرێکی جۆری Mi-8ی ئۆکراینیان لە زاپۆرۆژی و و١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچە جیاوازەکان خستووەتە خوارەوە.
کۆناشینکۆڤ هەروەها رایگەیاند کە یەکەکانی مووشەک و تۆپهاوێژ ٥٧ ناوەندی فەرماندەیی و ٦١٨ ناوچەی سەربازییان خاپوورکردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا سەرنجی خسته سەر ئەوەی كه تاكوو ئێستا سوپای رووسیا ١٨٢ فڕۆکە، ١٢٨ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٢٤ سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی، سێ هەزار و ٢٩٧ تانک و زرێپۆش، ٤٤٤ مووشەكهاوێژی فرهلووله، هەزار و ٧١٤ گوللـەتۆپ و گوللـەهاوەن، سێ هەزار و ٢٤٥ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئۆكراینایان تێك شكاندووه.