Ruslan Rehimov
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئازەربایجان پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەستی مرۆیی کاتیی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو بانگەشانە بەدرۆخراوەتەوە کە لایەنی ئەرمینیا بڵاویکردووەتەوە گوایە ئازەربایجان ئاگربەستی پێشێلکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئەو بانگەشانەی بڵاوکراونەتەوە گوایە سوپای ئازەربایجان سەنگەری سەربازیی لێداوە بۆ چوونە ناو شارۆچکەی هادروت و شەڕ و پێکدادانی توند هەیە، زانیاری ناڕاستی لایەنی ئەرمینیایە. شارۆچکەی هادروت چەند رۆژێک بەرلەئێستا لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە رزگارکرا. ئازەربایجان پابەندی ئاگربەستە''.
لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیەی لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، ئەرمینیا و ئازەربانجان بڕیاریاندا لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی رۆژی هەینیی ١٠ی تشرینی یەکەمەوە ئاگربەستی مرۆیی رابگەیەنن کە پێشنیازی گۆڕینەوەی تەرم و دیلەکان دەکات لە قەرەباغ.