Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا، چاک هیگڵ سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سووریاوه، رایگه‌یاند "گوتنی ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌رشتێك هه‌ڕه‌شه له سوورییه‌كان، رووسه‌كان یان ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن، گهوجێتییهكی ته‌واوه‌تییه. ئه‌وان كارتی زۆر زیاتریان له ئێمه به‌ده‌سته‌وه‌یه".
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی DefenseOneی وڵاته‌كه‌ی، چاك هیگڵ ره‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌پێناو كۆتاییهێنان به بوونی سه‌ربازیی ئێران له سووریا، گرت.
هیگڵ باسی له‌وه‌كردووه كه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت نیوه‌ی خاكی سووریای به‌ده‌سته‌وه نییه و رایگه‌یاندووه "له گۆشه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتدا دوو هه‌زار سه‌ربازمان هه‌یه. ناتوانن به دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ئێرانییه‌كان له سووریا بكه‌نه ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی كه بڵێن به‌هه‌رشتێك هه‌ڕه‌شه له سوورییه‌كان، رووسه‌كان یان ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن، گهوجێتییهكی ته‌واوه‌تییه. ئه‌وان كارتی زۆر زیاتریان له ئێمه به‌ده‌سته‌وه‌یه".
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، كه باسی له‌وه‌كردبوو، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران بوونی سه‌ربازیی له سووریا هه‌بێت ئه‌مریكا ناوچه‌كه جێناهێڵێت، هیگڵ رایگه‌یاند "ئێرانییه‌كان له‌وێ ده‌ژین. ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه. ئه‌گه‌ر كارێك بكه‌ن كه راستیی جیۆسیاسیی ئه‌مه له‌ناوببات، ئه‌وا هیوای به‌ختێكی باشتان بۆ ده‌خوازم. جگه له‌مه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه. پێویسته چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاتانه بدۆزنه‌وه".
وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌بێ ئێران، رووسیا و ئه‌كته‌ره به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه، ناتوانێت له سووریا سه‌قامگیریی ده‌سته‌به‌ربكات و رایگه‌یاندووه "چۆن فشار بۆ ئێران ده‌هێنن؟ له‌رێگه‌ی كشاندنه‌وه‌ی پاتریۆته‌كان له هه‌ندێك له وڵاتان و ته‌نها به زۆرداریی ئه‌وه‌ی 'سزاتان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین'؟".