Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، ئه‌مریكا پشتگیریی "دیكتاتۆر، قه‌ساب و توندڕه‌وه‌كانی" رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
زه‌ریف له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، وه‌ڵامی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی دایه‌وه كه له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد و ئێرانی كردبووه ئامانج.
زه‌ریف نووسیویه‌تی:
"له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كات، سه‌رباری فشاره‌كانی ئه‌مریكا، ته‌واوی هاووڵاتییانی ئێرانی به هاووڵاتییه جوولەکەكانیشهوه، یادی به‌ره‌وپێشچوونی 40 ساڵه‌یان ده‌كه‌نه‌وه. دوژمنایه‌تیی ئێران، وای له ئه‌مریكا كردووه، پشتگیریی ئه‌و دیكتاتۆر، قه‌ساب و توندڕه‌وانه بكات كه ناوچهكهمانیان وێرانكردووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له وتارێكیدا به‌رگریی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی كرد و گوتی: "رێگاناده‌ین تاران هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا و جوولەکەكان له ناوچه‌كه‌دا".