Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
بڕۆكسل – AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له مانگی كانوونی دووه‌م له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانس ستولتنبێرگ له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به حەفتاههمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ریتانیا یه‌كێكه له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر و له‌نده‌ن-یش یه‌كه‌م شار بووه كه میوانداری فه‌رمانده‌یی ناتۆی كردووه.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ خۆشحاڵی خۆیشی به‌وه ده‌ربڕی كه رایده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له مانگی كانوونی دووه‌م له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌تی ته‌حه‌دا ئه‌منییه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام هه‌ڵده‌سه‌نگێنن بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان له پاراستنی ئاسایشی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س كه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ناتۆیه.