Emin İleri,Mehmet Kara,Hemın Othman Mohammed
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس له ههیبهلیا سه‌ردانی قوتابخانه‌ی رۆهبانی كرد.
ئەلێکسیس چیپراس كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی توركیای كردووه، دوێنێ چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا و به سه‌ردانكردنی ئایاسۆفیا ده‌ستی به سه‌ردانه‌كه‌ی ئیستانبوڵی كرد.
دوای ئایاسۆفیا سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس به یاوه‌ری گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌ردانی ههبهلیای كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا ئەلێکسیس چیپراس سه‌ردانی قوتابخانه‌ی رۆهبانی كرد و به‌شداری له رێوڕه‌سمێكی ئایینی‌دا كرد.
له‌م نێوه‌نده‌دا بەرلە سه‌ردانه‌كه‌ی ئەلێکسیس چیپراس، رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ له ههیبهلیا و قوتابخانه‌ی رۆهبان گیرایه‌به‌ر.