Ömer Tuğrul Çam
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
بڕۆكسل - AA
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی په‌یمانه‌كه به تایبه‌تی رووسیا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له شاری ریگا پایته‌ختی لیتوانیا كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه رۆژانی ٣٠ی تشرینی دووه‌م و یەکی كانوونی یه‌كه‌م به سه‌رۆكایه‌تی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ سازده‌كرێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا و جۆرجیا كه ئه‌ندامی په‌یمانه‌كه نین به‌شداری له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ریگا، رووسیا بێت، به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا، سوپای رووسیا له سنووری ئۆكراینا خۆی قایم كردووه.
به‌رپرسانی ناتۆ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له كریمیا كه له ٢٠١٤دا لكاندی به خاكی خۆیەوە، شه‌فاف نییه و جێگه‌ی پرسیارن.
هه‌فته‌ی رابردوو، سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ریگا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه كرد كه رووسیا له سنووری ئۆكراینا تانك، تۆپهاوێژ، یه‌كه‌ی زرێپۆش، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و سیستمی جه‌نگیی ئه‌لكترۆنیی و یه‌كه‌ی ئاماده‌ی جه‌نگیی جێگیر كردووه.
- پێشبینی نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار سه‌ربازی رووسیی ده‌كرێت له‌سه‌ر سنووری ئۆكراینا
به‌هاری رابردوو جموجۆڵی رووسیا له ده‌وری ئۆكراینا بووه بابه‌تی رۆژه‌ڤی جیهانی. له مانگی نیساندا بڵاوكرایه‌وه كه زیاتر له ١٠٠ هه‌زار سه‌ربازی رووسیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون. ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆی لێكهوتهوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا كه یه‌كه سهبازییهكانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مانۆڕ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مانۆڕه‌كه له كۆتایی مانگی نیساندا كۆتایی دێت و سه‌ربازه‌كان ده‌كشێنه‌وه.
به‌پێی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت له‌ئێستادا له سنووری ئۆكراینا و كریمیادا نزیكه‌ی ٩٠-١٠٠ هه‌زار سه‌ربازی رووسیی هه‌بن.
وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، هەروەها له کۆبوونەوەکەی ریگادا، یەکەم دیداری بنه‌مای ستراتیجیی نوێی پەیمانهكه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین ره‌وشی ئه‌فغانستان له دوای كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌و وڵاته له مانگه‌كانی هاویندا تاوتوێ ده‌كرێت.