Muhammed Emin Canik
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
بوێنس ئایریس – AA
داری El Alerce Abuelo كه له جۆری سنه‌وبه‌ری ره‌شه و له‌نێو پاركی نیشمانیی لۆس ئهلێرسزدایه، یه‌كێكه له داره هه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كانی جهیان و ٢٦ سه‌ده‌یه ده‌ژی.
ئه‌م دار سنه‌وبه‌ره كه ناوه‌كه‌ی به لاتینی Fitzroya cupressoidesیه، زیاتر له دوو هه‌زار و ٦٠٠ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و پاركی نیشمانیی لۆس ئهلێرسز كه داره‌كه‌ی تیادایه نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تر له بوێنس ئایریسی پایته‌خته‌وه دووره و ده‌كه‌وێته نزیك شاری ئهسكوێڵ له ویلایه‌تی چوبوت.
El Alerce Abuelo به كوردی به واتای "باپیره سنه‌وبه‌ری ره‌ش" دێت و به "سنه‌وبه‌ری ره‌شی هه‌زار ساڵه" ناسراوه، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٥٧ مه‌تره و به تێكڕایی تیره‌كه‌ی ٢،٨ مه‌تره. ساڵانه ئه‌م داره ٠،٦ بۆ ١،٦ میلیمه‌تر گه‌وره ده‌بێت. ئه‌م جۆره داره له ناوچه‌ی پڕ باران و شێداردا ده‌ژی.
ئهلیسكا ئهلیچابی كه وه‌ك رێبه‌ری گه‌شتیاری له پاركه‌كه كار ده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م داره له ٢٠١٧ ناوی خراوه‌ته لیستی میراتی یونیسكۆوه.
ئهلیچابی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پاركه نیشتمانییه بۆ پاراستنی داره‌كه دروست كراوه و گوتی: "ته‌مه‌نی داره‌كه دوو هه‌زار و ٦٠٠ ساڵه و هێشتا سه‌وزه و به‌رده‌وامه له ژیان و گه‌وره‌بوون. له‌م پاركه‌دا جۆره داری دیكه‌ی سنه‌وبه‌ری ره‌شیش هه‌ن كه ته‌مه‌نیان زۆره. Alerce وه‌ك دووه‌مین به‌ته‌مه‌نترین داری جیهان دانی پێدا نراوه".
زاندراوه كه به ته‌مه‌نترین دار له جیهان جۆره دارێكی سنه‌وبه‌ره به ناوی Pinus longaeva له ناوچه شاخاوییەکانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا و ته‌مه‌نی زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵه.