Behlül Çetinkaya
01 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سێرگی لاڤرۆڤ تاوتوێی هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی، رێڕه‌وی دانه‌وێڵه، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی قه‌وقاز و كۆبوونه‌وه‌ی پلاتفۆرمی هاریكاریی ناوچه‌یی ٣+٣یان كردووه.
هاوكات چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاوتا ئێرانی و پهنهماییهكهی به‌جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامدا.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان تاوتوێی بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی په‌نه‌ما، جهناینا تیوانی مێنكۆمۆ، چاوش‌ئۆغڵو پیرۆزبایی له ناوبراو كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.