جيهان

"واشنتۆن لەم هەفتەيەدا سزاكانى دژی رووسيا ئاشكرادەكات"

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئیدارەی ئەمریکا لەم ھەفتەیەدا سزاکانی دژی رووسیا بەھۆی ژەھراویکردن و ده‌ستگیركردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤاڵنی، ئاشکرادەکات.

Dildar Baykan  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 02.03.2021
"واشنتۆن لەم هەفتەيەدا سزاكانى دژی رووسيا ئاشكرادەكات"

Washington DC

واشنتۆن - AA

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئیدارەی ئەمریکا لەم ھەفتەیەدا سزاکانی دژی رووسیا بەھۆی ژەھراویکردن و ده‌ستگیركردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤاڵنی، ئاشکرادەکات.

بە گوێرەی ھەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، کە دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی بایدن-ی وەکو سەرچاوە نیشانداوە، ئیدارەکەیان بەھۆی ژەھراویکردن و دواتر دەستگیرکردنی ناڤاڵنی، سزای دژی رووسیا ئامادەکردووە.

بەرپرسە باڵاکان، ئاماژەیان بەوەکردووه‌، لەم ھەفتەیەدا سزاکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرادەکرێت و رایانگەیاندووه‌ ئەم ھەڵوێستەی ئیدارەی بایدن رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت لە سیاسەتی رووسیادا.

بە پێی ھەواڵەکە، بەرپرسەکانی ئیدارەی بایدن، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەگەری ھەیە ھەنگاو لە بەرامبەر بابەتەکانی وەکو دەستێوەردانی رووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ھێرشی ئەلیکترۆنی "Solarwinds" بۆ سەر دامەزراوە فەرمییەکانی ئەمریکا، بنێن.

- ناڤاڵنی لە ١٧ی کانوونی دووەمدا لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرابوو

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤاڵنی، دواى ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ ژه‌هراوییكراوه‌ و لە بەرلین چاره‌سه‌ری وه‌رگرتبوو، لە ١٧ی کانوونی دووەمدا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ مۆسکۆ لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا.

لەسەر داواکاری ئاژانسی گرتووخانەکانی فیدڕاڵی رووسیا، ئەو داوایەی کە لە ٢ی شوبات لە دادگای شاری مۆسکۆ، لەسەر ناڤاڵنی تۆماركرابوو، دووباره‌ بینرایه‌وه‌ و گه‌یشته‌ ئەنجام. ناڤاڵنی، کە پێشتر لە دۆسیەی گەندەڵیدا سزای دواخراوی سێ ساڵ و نیوی بەسەردا سه‌پێنرابوو، بە بیانووی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی ئازادكردنی، سزاکەى بۆ زیندانیی ئاسایی گۆڕدرا.

دادگا ماوەی ١٠ مانگی زیندانیی ماڵی بۆ ناڤاڵنی ھەژمارکرد و بڕیاری دا ئەو ماوەیەی کە ماویەتی لە گرتووخانە بەسەری ببات.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا، لە ١٦ی شوباتدا به‌مه‌به‌ستی دەستبەجێ ئازادکردنی ناڤاڵنی، بریاری سەپاندنی سزای کاتی به‌سه‌ر رووسیادا، دەرکردبوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın