جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست

هەولێر.. دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندەرتال لە ئەشكەوتی شانەدەر

- دوای زیاتر لە نیو سەدە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندەرتال، شوێنەوارناسان دەڵێن "بەم نزیكانە نهێنی مەزن لەسەر مرۆڤایەتی ئاشكرا دەكەین".

Hejar Hakim  | 18.09.2018 - نوێکردنەوە : 21.09.2018
هەولێر.. دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندەرتال لە ئەشكەوتی شانەدەر

Arbil

هەولێر - AA

دوای زیاتر لە نیو سەدە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندەرتال، شوێنەوارناسان دەڵێن "بەم نزیكانە نهێنی مەزن لەسەر مرۆڤایەتی ئاشكرا دەكەین".

ئەشكەوتی شانەدەر لە دەڤەری بارزان سەربە پارێزگای هەولێر، بە یەكێك لە شوێنەوارە مێژووییەكانی جیهان دەژمێردرێت، لەساڵانی نێوان 1950 تا 1960 لە لایەن شوێنەوارناس (رالف سۆلكی) شوێنەوارناسی بەناوبانگی جیهان كاری دۆزینەوەی شوێنەوارەكانی لەنێو ئەشكەوتەكە دەستپێكرد، رالف سۆلكی لە بیرەوەرییەكانی نووسیویەتی كە لەو كات ئێسكەپەیكەری مرۆڤێكی گەورەی دۆزیوەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە سەری ئێسكە پەیكەرەكە دەربهێنێت، چونكە كەوتۆتە ژێر شاخێكی مەزنەوە. ئێستا نیو سەدە دوای هەوڵەكانی شوێنەوارناس (رالف سۆلكی) تیمێكی شوێنەوارناسانی زانكۆی كامبریچ ماوەی سێ ساڵە كاری دۆزینەوە و ئاشكراكردنی شوێنەوارەكەی دەستپێكردووە و سەری ئێسكەپەیكەركەی مرۆڤی نیالدەرتال-یان دۆزییەوە.

شوێنەوارناس محەمەد حاجی بۆ ئاژانسی ئانادۆلۆ گوتی: "دۆزینەوەی ئەم شوێنەوارە گرنگییەكی زۆری بۆ ئێمە هەیە، چونكە ئەمە ئاراستەمان دەكات بەرەو گەیشتن بەو راستییەی كە سەرەتا دروستبوونی مرۆڤایەتی لە كوێوە دەستیپێكردووە و بنەڤەی مرۆڤ چۆن بووە لەگەڵ ئاشكرابوونی سەدان نهێنی دەربارەی ژیانی مرۆڤایەتی لە جیهان، چونكە ئەمە یەكەمجارە لەسەر ئاستی جیهان ئێسكەپەیكەرێكی مرۆڤ بەو جۆر و شێوازە لە جیهان بدۆزرێتەوە، بۆیە بۆ ئێمەش شانازییە كە ئەم شوێنەوارە گرنگە لە دەڤەری بارزان دۆزراوەتەوە. دۆزینەوەی دەستكەوتی دیرۆكی لە ئەشكەوتی شانەدەر لە دەڤەری بارزان دەمانگەنێتە راستیی سەلمێنراو چونكە ئامێری پێشكەوتوو هەن بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان".

گەڕان لەنێو ئەشكەوتەكەدا بەردەوامە و شوێنەوارناسەكان دەڵێن پێدەچێت زۆر نهێنی دیكە لەنێو ئەشكەوتەكە ئاشكرا ببن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın