İzzet Taşkıran
09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
هێڵەكانى ئاسمانى توركيا، گەشتەكانى بۆ عێراق و ئێران بۆ ماوەيەكى كاتى راگرت.
بە گوێرەى زانيارييەكان، هێڵەكانى ئاسمانى توركيا، بە هۆى گرژييەكانى نێوان ئێران و ئەمريكاوە سەرجەم گەشتە پلانكراوەكانى بۆ عێراق و ئێران تاكو سبەى كاتژمێر ٩ى شەو راگرت.
لەم چوارچێوەيەدا، سەرجەم ئەو فرۆكانەى هێڵەكە كە ئاسمانى عێراق و ئێران بەكاردێنن ئاراستەى فرينەكانيان دەگۆڕن.
فرۆكەكانى هێڵەكانى ئاسمانى توركى، بۆ ماوەيەكى كاتى ئاسمانى ئەم دوو وڵاتە بە كارناهێنن.